بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

پەیامی کورد... بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند


بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک قەزای خانەقینی هەژاند و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو.

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە.

بەهۆی بەهێزی گوڕی بومەلەرزەکە زۆرینەی دانیشتووانی سنوورەکە هەستیانپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە