پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی گەورەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکا، بڕیکی زۆری چەک و پێویستی سەربازی گەیاندە ڕۆژئاوا
ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری گەورەی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆمێلان لە سنووری حەسەکە نیشتەوە، بڕێکی زۆری هاوکاری سەربازی لەگەڵ خۆیدا هێناوە.
بەپێی ڕوانگەی سووری، لە دوو ڕۆژی ڕابردووش لەڕێی ٦۰ بارهەڵگڕەوە، بڕێکی زۆری چەک و ئامرازی سەربازی لەلایەن ئەمریکا بۆ هەمان بنکە گواستراوەتەوە.
ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا لەکاتێکدایە ڕۆژ دوای ڕۆژ هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زیاتر دەبێت، ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە وەک ئاگربەست لەلایەن ئەمریکا ڕاگەێندرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە