پەیامی کورد ... واشینتۆن هەواڵ لە ئەگەری زیادکردنی گەمارۆی زیاتری تورکیا دەدات بە هۆی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ ەوە
گۆڤاری ئەمریکی National Defense دەنووسێ کلارک کۆپەر ، یارمەتیدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە کاروباری سیاسی ڕایگەیاند کە مەترسی سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێی ئەمریکا لە دژی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ کڕینی سیستەم گەلی دژە ئاسمانی ڕووسی ئێس - ٤٠٠ ڕوی لە زیادبوون کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کلارک کۆپەر ڕایگەیاند : ووتووأی هەمیشەیی کە لەگەڵ هاوکارانی تورکی خۆیان هەیانبووە ئەمە بووە کە سیستەمی ئێس - ٤٠٠ ەدەکان لەگەل سیستەمگەڵی کارای ویلایەتەیەکگرتووەکان دا یەک ناگرن . ئەوان لەگەل ناتۆ ڕێک ناکەون . کەڵک وەرگرتن لەم جۆرە سیستەمگەلە مەترسی گەمارۆ و سنووردارکردنەکان زیاتر بەفراوان دەکات .
بە ووتەی کۆپەر ، دەوڵەتی ویلایەتەیەکگروتووەکان بۆ ئانکارا ڕوونی کردەوە کە تاقیکیردنەوەی ئێس - ٤٠٠ بەتەواوی جیگای قەبووڵ کردن نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە