نۆیەم ھەفتەیە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن

نۆیەم ھەفتەیە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن

پەیامی کورد... نۆیەم ھەفتەیە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن

رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران پێینایە نۆیەمین ھەفتەوە و تا دێت ژمارەی قوربانیانیش بەرزدەبێتەوە.

لە درێژی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و رەوشی وڵاتەکە، شەوی رابردوو لە شارەکانی سنە و مھاباد و بۆکان و سەقز و خوڕەم ئاوا و تاران و چەند شارێکی تر خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و خەڵک بە ئاگرکردنەوە لەسەر شەقامەکان ناڕەزاییان دەربڕی و دروشمەکانی دژی حکومەتیان وتەوە.

بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی ھەینی شاری زاھیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە و دوو گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ و ٢٥ ساڵ بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون.

وەک کاردانەوەیەک، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لە توندوتیژییەکانی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەران بکات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە