لە رۆڤیا تانكەرێك سووتا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

لە رۆڤیا تانكەرێك سووتا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

تانكەرێك لەسەر رێگای رۆڤیا ئاگریگرت و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تانكەرێكی هەڵگری نەوتی خام لە نزیك ئۆڤەرپاسی ناحیەی رۆڤیا لەژێر كۆنتڕۆڵی شۆفێرەكەی دەرچوو و وەرگەڕا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەرگەڕانی، تانكەرەكە گڕیگرت و لەلایەن تیمەكانیانەوە ئاگرەكەی كۆنتڕۆڵكرا.

بەرگری شارستانیی ئاكرێ باسی لەوەشكرد، بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە