به‌پێی زانیاری تایبەت ، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری ڕیشەیی و بنەڕەتی له پۆسته حزبی و حكومیه‌كاندا ئه‌نجام بدات و كه‌سانی شاره‌زا لە بواری كاركردنیان دا کار پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن.
هەر به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی كه یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو هه‌وڵده‌دات ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له ناوه‌نده حكومی و حزبییه‌كاندا ئه‌نجام بدات له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستاندا، له‌و میانه‌شدا له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، پارتی گۆڕانکاری له ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پۆسته حزبی و حکومییه‌کاندا ده‌کات، که له ڕووی ئیدارییه‌وه گۆڕانکاری تا ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و دایره‌کان ده‌بێت.
هەر وەها پەیامی کورد ئاشكرای ده‌كات له‌ڕووی حزبیه‌وه تا ئاستی به‌رپرسی ناوچه‌کانی پارتی ، گۆڕانکاری دەست پێدەکات وە لە ئاستی دیکەش . بۆ ئه‌وه‌ش پارتی پڕۆسه‌ی چاکسازی په‌ره‌پێده‌دات و هەموو سێلکه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە