وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات

وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات

پەیامی کورد … وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات

ماوەی یاسایی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات.

بەپێی ئەو وادەیەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری کردووە، کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 9-10-2021 بانگەشەی حزب و کاندیدە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، کۆتایی هات.

کۆمسیۆن چاودێریی لایەن سیاسییەکان و کاندیدەکانیان دەکات و هەر لایەن و کاندیدێک بانگەشە رانەگرێت، سزا دەدرێت.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە 10-10-2021 (سبەی)، دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتییانی عێراق و کوردستان بۆ هەڵبژاردنی 329 کەس وەکوو ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، بکرێنەوە.

لەم هەڵبژاردنەدا، 24 ملیۆن و 299 هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، کە 988 هەزار کەسیان لەدایکبووی ساڵانی 2001، 2002 و 2003ن و یەکەمجارە دەنگ دەدەن.

رۆژی هەینی 8-10-2021، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ دەنگدانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و ئاوارەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، بەڕێوە چوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە