پەیامی کورد... کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە عێراق
دەزگای هەواڵگریی عێراق کوژرانی والیی ئەنبار سەر بە ڕێکخراوی داعش و دوو لە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیاند.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراقی ڕایگەیاند: «سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە تێیدا والیی ئەنبار سەر بە ڕێکخراوی داعش ناسراو بە (ئەبوو مەنسوور ئەلحەیاتی) و دووان لە یاریدەدەرانی کوژراون».
ئاماژە بەوەشکراوە: «ئەبوو مەنسوور یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی نێو داعش، کە ئامانجی سەرەکی بریتی بووە لە هاووڵاتییە عێراقییەکانی سەر ڕێگەی نێودەوڵەتی ناوچەی ڕوتبە».
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر و لە ١٦/٦/٢٠٢٢، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕاگەیەندراوێکیدا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی بەناوی (هانی ئەحمەد کوردی) لە سووریا ڕاگەیاند، کە یەکێک بووە لە شارەزایانی دروستکردنی بۆمب لەو ڕێکخراوەدا.
دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاشکراشی کرد «ئۆپەراسیۆنەکەیان بە هاوبەشی لەگەڵ شانەی بە ئامانج کردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق لە بیابانەکانی ئەنبار ئەنجامدراوە».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە