پەیامی کورد ... باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران ڕایگەیاند : " ڕووسیا و ئێران لە دۆلار بۆ بازرگانی و ئاڵۆگۆڕ و هێنان و بردنەکانی دوو لایەنەیان دووری دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لۆئان جاگاریان باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران ڕایگەیاند : " ئێران و تاران لە دۆلار بۆ کاروباری ئاڵۆگۆڕی ماڵی دووریان کردو و دەیانەوێت لە دراوگەلی نەتەوەیی و لە ئەگەری پێویست دراوی یۆرۆ بە کار بهێنن . "
ئەم دیپلۆماتە هەروەها ئاماژەی کرد : " بۆ ڕووسیا بەکار هێنانی دراوی نەتەوەیی لە کاروباری بەرامبەری ئاڵۆگۆڕ لەگەڵ ئێران گرینییەکی حەیاتی هەیە . ئێمە لە تەواوی کەل و پەلەکان کەڵک وەردەگرین تاکوو بگەینە شاخسێکی دیاریکراو تا کوو بگەینە کۆتا سنووری پێویست .
ئێمە لە دۆلار لە چوارچێوەی پەیوەندییە دوولایەنەکانمان لەگەڵ ئێران خۆمان پاراست . لە سەر ڕووبلی ڕووسی و ڕیاڵی ئێڕانی پشت دەبەستین و لە ئەگەری پێوسیتی جیددی دا و نەبوونی خاڵێکی دیکە ڕوو دەکەینە بە کار هێنانی یۆرۆ .
جاگاریان هەروەها ووتی : " ئەمە پڕۆگرامێکی زۆر دژوارە بەڵام من گومان دەکەم کە سازوکارەکانی بانکی هەر دوو ووڵات پۆتانسیەلی پێویستی بۆ ئەنجامدانی سەرکەوتووی ئامانجی دیاریکراویان هەبێت . "
لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا وەزیری ووزەی ڕووسیا " ئەلێکساندەر نۆواک ڕایگەیاند کە ڕووسیا و ئێران ٢٥ تا ٣٠ لە داتا ژمێریارییەکانی ئاڵۆگۆڕی تیجاری و ئابووری ووڵاتی لەگەڵ دراوی نەتەوەیی ئەنجام دەدەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە