پەیامی کورد... وتەبێژی كرملین: چاودێری هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكەین
دمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كرملین رایگەیاند: چاودێریی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكەن و رێز لەبڕیاری گەلی توركیا دەگرن.
پێسكۆڤ لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و خولی 28ەمینی پەرلەمانی توركیا رایگەیاند: لە چەندین بواری جیاواز لەگەڵ توركیا لە هەماهەنگیداین لە سەرویانەوە لە بواری ئابورییدا ئەم هەماهەنگیانە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی تورك و روسیادایە.
دمیتری پێسكۆڤ راشیگەیاند: چاودێریی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكەن و رێز لەبڕیاری گەلی توركیا دەگرن، چاوەڕێی ئەوەن لە هەر دۆخێكدا بێت، هەماهەنگییەكانمان بەردەوام بن و پتەوترو بەرفراوانتریان بكەین، توركیا وڵاتێكی بەهێز خاوەن سەروەرییەو دەتوانێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدات و رێگە لە هەر جۆرە كارێكی نایاسایی دەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە