پەیامێک لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە

پەیامێک لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە
پەیامی کورد    ...   پەیامێک لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. جەژنە پیرۆزە لە یەكە بە یەكەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بكات. هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان و، بەختەوەری و ئاسوودەیش بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بێتە دی.

جەژنتان پیرۆز و لە خۆشیدا بن.

مەسعوود بارزانی

۳٠ی ڕەمەزانی ۱٤٤٥ی کۆچی
۹ـی نیسانی ۲٠۲٤

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە