پەیامی کورد... لە هەرێمی کوردستان هەفتەیەک پشوو دەبێت
بەبۆنەی جەژنی قوربان، هەفتەی داهاتوو بە تەواوی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو بە تەواوی پشوو دەبێت، لە ١٠/٧/٢٠٢٢ تاوەکوو ١٣ی ٧ پشووی جەژنی قوربانە، ڕۆژی ١٤ی ٧ ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری عێراقە و ئەویش پشووی فەرمییە، پێشتر، بە هەمان شێوە پشووی جەژنی ڕەمەزانیش، یەک هەفتە بوو.
پێشتر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندبوو: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژژمێری فەرمیی خۆی هەیە، ڕۆژژمێرەکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی حکومەت دانراوە، ئەو پێشووانەی فەرمین و بە بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی کوردستان بە پشوو هەژمار کراون، دیاری کراون، ئەوانەیشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ کراوە و ساڵانەش ڕۆژژمێرەکە نوێ دەکەینەوە".
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٩/٧/٢٠٢٢، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە