پەیامی کورد ... لاوێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن"، کوڕێک بە ناوی "مادیسۆن کاوسۆرن" تەمەنی ٢٥ ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەتە بووە خاوەنی کورسییەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.
مادیسۆن لەدایکبووی ١٩٩٥ە و نوێنەری پارتی کۆمارییەکانە لە ویلایەتی نۆرس کارولینا.
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ نازناوی گەنجترین ئەندامی نوێنەرانی ئەنجومەنی ئەمریکا بە نوێنەرێکی دیموکراتەکان لە نیویۆرک درا بوو کە ناوی "ئەلێکساندرا ئۆکاسیۆ کۆرتێز" کە تەمەنی ٢٩ ساڵ بوو.
گەنجترین ئەندامی نوێنەرانی ئەنجومەنی ئەمریکا لە مێژووی وڵاتەکەیدا کوڕێک بوو بەناوی "ویلیام کالیبرۆن" لە ویلایەتى تێنسی لە ساڵی ١٧٩٧ کە تەمەنی تەنها ٢٢ ساڵ بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە