کرانەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە ئافرەتانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر

کرانەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە ئافرەتانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر

پەیامی کورد ... کرانەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە ئافرەتانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر

 

بەمەبەستى زیاتر خزمەتگوزارى بۆ ئافرەتانى خاوەن پێداویستیى تایبەت ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا سەنتەرێکی خزمەتگوزارى لە شاری هەولێر کرانەوە.

 

ئەمڕۆ  چوارشەممە ١٦ی١٢ی٢٠٢٠ لە شارى هەولێر و لە ڕێوڕەسمێکدا سەنتەرى برایەتى بۆ خزمەتگوزاریی ئافرەتانی خاوەن پیداویستیی تایبەت، دەستى بە وەرگرتنى ئەو ئافرەتانە کرد کە خاوەن پێداویستیى تایبەتن.

 

 لە  کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێمى کوردستان گوتى: "لە سیاسەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندایە کە زۆرترین توێژەکانى کوردستان و بەتایبەتى کەمئەندامان زۆرترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت".

 

باسی لەوەش کرد: "ئەو سەنتەرانەى ئەمڕۆ لە نێوان وەزارەتى تەندروستى و کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى کراونەتەوە، بۆ خزمەتگوزاریى ئافرەتانى خاوەن پێداویستیى تایبەتە و ئەو پڕۆژەیە بە هاوکاریى سندووقى نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پاڵپشتى هەردوو وڵاتى سوید و ئوسترالیا پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کراون و سەرەتاش لە شارى هەولێر سەنتەرەکان دەکرێنەوە و پاشان لە هەریەک لە پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجەش هەمان سەنتەریان تێدا دەکرێتەوە".

 

لەبارەى ئامارەکانى کەمئەندامان کوێستان محەمەد ئاماژەی بەوەش: "ئێستا لە هەریمى کوردستان ٨٨ هەزار کەمئەندام تۆمار کراون کە نزیکەی ٤٤ هەزاریان ئافرەتن و مووچە لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان وەردەگرن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە