پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەێندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، له‌كاتێكدا مه‌ترسیى ناسه‌قامگیرى و ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه خه‌ریكه وڵات به‌ره‌و داهاتوویه‌كى نادیار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌یشتن و گیانێكى نیشتمانییانه‌ى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
دەقی راگەێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
راگه‌ێنراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به نیگه‌رانییه‌كى زۆر و له نزیكه‌وه چاودێریى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ین كه له قه‌یرانێكى قووڵدایه. له كاتێكدا مه‌ترسی ناسه‌قامگیرى و ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه، خه‌ریكه ووڵات به‌ره‌و داهاتوویه‌كى نادیار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌یشتن و گیانێكى نیشتمانییانه‌ى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سیاسى، به میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت.
لە بابەتی ڕاسپاردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سه‌ركۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه یاسایییه‌كان بێت.
بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كاندیدێكى نیشتمانى بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كه مایه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ر‌ان و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵات له ده‌ستنیشانكردنیدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاریی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقالیی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
28/12/2019
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە