بە فڕۆکە بنکەکانی داعش بوردمان کرا

بە فڕۆکە بنکەکانی داعش بوردمان کرا

پەیامی کورد … بە فڕۆکە بنکەکانی داعش بوردمان کرا

دوینێ لەسنووری پارێزگای ئەنبار فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بۆردومانی موڵگەو پێگەی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی دووشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعشیان بۆردومان كردووەو لەئەنجامیشدا (6) چەكداری داعش كوژراون و موڵگەكانیشیان وێران كردوون.

شانەی ئەمنی عێراق باسی لەوەشكردووە، ئۆپەڕاسیۆنەكە لە باكووری ناوچەی (كیلۆ) بە دووری (160) كیلۆمەتر لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدراوە، هەروەها ڕاشیگەیاندووە، بۆردوومانەكە بە فڕۆكەی (F-16) ئەنجام دراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە