پەیامی کورد... ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن كهسی تێپەڕاند
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2022 دا 42 ملیۆنی تێپەڕاندووە و زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لەدایکبوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، “ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 833 کەس، بە رێژەی 2.5% زیادیکردووە، کە رێژەی پیاوان 50.5% ە و رێژەی ژنان 49.5%ە”.
باسی لهوهش كردووه،تەنها لە ساڵی 2022 یەک ملیۆن و 310 هەزار و 894 منداڵ لەدایکبوون، لە کاتێکدا 236هەزار و 469 کەس مردوون”.
ئهوهشی خستهروو،زۆرترین ژمارەی دانیشتوان لە بەغدادی پایتەختە و کەمترینیشی لە پارێزگای موسەننایە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە