٦٠٠ منداڵی ئەورووپایی کە لە ریزەکانی داعش بوون لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەرن

بەرواری بڵاوکردنەوە :
٦٠٠ منداڵی ئەورووپایی کە لە ریزەکانی داعش بوون لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەرن

پەیامی کورد ... ٦٠٠ منداڵی ئەورووپایی کە لە ریزەکانی داعش بوون لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەرن

 

دوو لێكۆڵەری بەلجیكی ئاشكرایانكرد، زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی چەكدارە داعشیە ئەوروپییەكان لە دوو كەمپی سوریادان، كە لەلایەن هێزە كوردیەكانەوە بەڕێوەدەبرێن و نزیكەی یەك لەسەر سێی ئەو منداڵانەش خەڵکی وڵاتی فەڕانسا بوون.

 

ئەو دوو لێكۆڵەرە بەناوی "تۆما رینار" و "وریك كۆلسایت" كە لە پەیمانگای "ئیگمونت" لە برۆكسل كاردەكەن، لە لێكۆڵینەوەكەیاندا باسیان لەوەكردوە، ٦١٠ بۆ ٦٨٠ منداڵی چەكدارە ئەوروپییەكانی داعش لەگەڵ دایكیاندا لە كەمپەكانی "رۆژ" و "هۆل"ن لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا.

 

رونیشیانكردوەتەوە، جگە لەو منداڵانە، ٤٠٠ ئەوروپی پێگەیشتوی توندڕەویش لە حەسەكە دەستبەسەرن، نزیكەی یەك لەسەر سێی ئەو منداڵانەشی لە دوو كەمپەكەدان، فەرەنسین و دوای ئەوانیش ئەڵمانی و هۆڵەندی و سویدی و بەلجیكی و بەریتانی دێن.

 

دەشڵێن "بەندكردنی ئەوروپییەكان بەبێ‌ هیچ چوارچێوەیەكی یاسای نێودەوڵەتی، كەیسی گرتوخانەی گوانتانامۆمان بیردەخاتەوە"، هەربۆیە داوا دەكەن لەلایەن دادگاكانی ژێردەستی ئیدارەی كوردییەوە دادگایی بكرێن.

 

ئەو بیرۆكەیەش رەتدەكەنەوە كە باس لەوەدەكات ئەگەر منداڵەكان گەڕێنرانەوە وڵاتەكانیان وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو دەبن، چونكە زۆرینەیان خوار تەمەنی پێنج ساڵن و ئەوانی دیكە تەمەنیان لە ١٢ ساڵ كەمترە و تەنها بەشێكی كەمیان پێگەیشتون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە