ئەمریكا هێز ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

ئەمریكا هێز ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

پەیامی کورد... ئەمریكا هێز ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ئاشكرایكرد، زیاتر لە سێ هەزار سەربازیان لەچوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.

لە بەیاننامەیەكدا هێزی دەریای ئەمریكا رایگەیاند، سێ هەزار سەربازی مارێنزی ئەمریكا لە ڕێگای كەشتی جەنگی هێرشبەری وشكاوەكەی بەناوی (باتان) و كەشتی دابەزێنەری سەربازی بەناوی (كارتەر) گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردۆتەوە، هەریەك لەو كەشتیانە لە توانایاندا هەیە، نزیكەی (20) فڕۆكەی هێلیكۆپتەرو فڕۆكەی ئێم ڤی - 22 ئۆسبری و فڕۆكەی جۆری هاریەری شەڕكەر لە جۆری (AV-8B) و چەند بەلەمێكی شەڕكەر هەڵبگرن.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزی زیاتری ئاسمانی و دەریای دەنێرنە ناوچەكەو توانای سەربازی بۆ هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكە زیاد دەكەن.

هەروەها دوای ناردنی سەربازەكان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، (لوید ئۆستن) وەزیری بەرگری ئەمریكا بڕیاریدا بە بڵاوەپێكردنی كەشتی جەنگی (USS Tomas) و فڕۆكەی F-35 و F-16 لە ناوچەكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە