وادەی هەڵبژاردنەكانی توركیا دیاریكرا

وادەی هەڵبژاردنەكانی توركیا دیاریكرا

پەیامی کورد... وادەی هەڵبژاردنەكانی توركیا دیاریكرا

سەرۆك كۆماری توركیا (14/5) ی وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆك كۆماری توركیا دیاری كردو رایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان ساڵنامەی هەڵبژاردنی دوو مانگی داهاتوو دەستپێدەكات.

(رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكیدا دوای كۆبوونەوەی حكومەت ڕایگەیاند، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی مادەی (116) ی دەستوور پێیداوین، بڕیاری نوێكردنەوەی ئەو هەڵبژاردنەم واژۆ كردووە كە (14/5) بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە لە ڕۆژنامەی فەرمی سبەینێدا بڵاودەكرێتەوەو ڕوونیشیكردەوە، هۆكاری پێشخستنی هەڵبژاردنەكان لە (18/6) بۆ (14/5) دەگەڕێتەوە بۆ تاقیكردنەوەی زانكۆ، دەسپێكردنی حەج و پشووی قوتابخانەكان.

ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان بەبوونی دوو هاوپەیمانی گەورە لەدەرەوەی دەسەڵات لە توركیادا كە ئەوانیش هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی كە لە هەدەپەو لایەنە هاوپەیمانەكانی پێكهاتوون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە