پەیامی کورد... ١٣.٥٪ ئەو کەسانەی ساڵانە بە خواردنەوە کحولییەکان دەمرن گەنجن
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە ئەنجامی خواردنەوەی کحولی گیان لەدەست دەدەن.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ساڵانە تێکڕا سێ ملیۆن کەس بەهۆی زیانەکانی خواردنەوەی کحولییەوە لە جیهاندا گیان لەدەست دەدەن، لەو ژمارەیەش ١٣.٥٪ی گەنجانن.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا کە لەژێر ناوی ''کەمکردنەوەی زیانەکانی ماددەی کحولی بە ڕێکخستنی بەبازاڕکردن و ڕێکلامی نایاسایی'' بڵاوی کردووەتەوە، باس لە کاریگەرە نەرێنییەکانی مەی خواردنەوە کراوە، لەگەڵ ناساندنی بەرهەمەکانی مەی کە بوونەتە نموونەیەکی خراپ لە جیهاندا.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە سەرانسەری جیهاندا، ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە ئەنجامی خواردنەوەی خواردنەوەی کحولی گیان لەدەست دەدەن و ڕێژەی مردن بەمەی لە جیهاندا، سەددا پێنجی تێکڕای هۆکارەکانی مردن پێک دەهێنێت.
لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گەنجانیش کەوتوونەتە بەر کاریگەری نەرێنیی ماددەی کحولی و ساڵانە سەددا ١٣، ٥ی ئەوانەی بەهۆی مەی خواردنەوە گیان لەدەست دەدەن گەنجانی تەمەن ٢٠ بۆ ٣٩ ساڵن.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەرفراوانبوونی میدیای دیجیتاڵی کار ئاسان بووە لە ناساندنی بەرهەمەکانی ماددەی کحولی و بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا، بەتایبەتی لە چالاکییە وەرزشییە گەورەکاندا، ڕێکلام و ناساندنی بەرهەمەکانی مەی زۆر بەدی دەکرێت. لە فیلمە سینەمایییەکاندا، ڕێکلامکردن و ناساندنی بەرهەمەکانی مەی زیادی کردووە، هەر لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٦ەوە تا ٢٠١٥ لە نیوەی ١٠٠ فیلمدا کە زۆرترین تەماشا دەکرێن ڕێکلام بۆ بەرهەمەکانی خواردنەوەی کحولی دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە