پەیامی کورد ... ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2019، راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی کابینەکەی، لە پەرلەمانی کوردستان، سوێندی یاسایی دەخۆن.
گرینگ‌ترین وێستگه‌كانی ژیانی مه‌سروور بارزانی:
- مه‌سروور مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی، له 2/ 3/1969 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه.
- له هاوینی ساڵی 1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و له ڕیزی شۆڕشی گوڵان ده‌ستی به‌خه‌باتی چه‌كداری كردووه.
- ساڵی 1988 به‌شداری مه‌یدانی داستانی به‌نێوبانگی "خواكوڕك"ی كردووه له دژی سوپای رژێمی دیكتاتۆری بەعس.
- ساڵی 1991 له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو به‌شداری له راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستاندا كردووه.
- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شۆڕش و به‌رخودانی گه‌لی كورد ژیانی منداڵی خۆی له ئاواره‌یی به‌سه‌ربردووه، به‌ڵام قۆناغه‌كانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی له ئێران به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه.
- ساڵی 1992 بۆ فێربوون و شاره‌زابوون له زمانی ئینگلیزی رووی له له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینی به‌ریتانیا كردووه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ خوێندوویه‌تی.
- دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه و له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له واشنتۆن دی سی(1993- 1997 )ده‌ستی به خوێندن كردووه و به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسی له زانستە سیاسیەکان به‌ده‌ستهێناوه.
- پاشان له هه‌مان زانكۆدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامه‌ی ماجستێر لەبواری ئاشتی و چارەسەری ناكۆكییه‌كان خوێندوویەتی.
- ساڵی 1998 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به‌شداری له كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه و به ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مەکتەبی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری پێ سپێردراوه.
- ساڵی 2005 له‌به‌رامبه‌ر رۆڵی خه‌بات و پره‌نسیپه‌كانی مسته‌فا بارزانی له ژیاندا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دامه‌زراند، وه‌ك ده‌زگاییه‌كی مرۆیی خێرخوازی قازانج نه‌ویست بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و هاوكاری به ئاوارە و په‌نابه‌ران و كه‌سانی خۆجێیی، كه پێویستیان به یارمه‌تییه.
- له كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا و دووبارە به ئه‌ندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
- به فه‌رمانی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره ( 68 ) له 30/4/ 2012 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌واڵگری سه‌ربازی و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان به راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
- له دوای ئابی 2014دا له به‌رپه‌رچدانه‌وه و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان پێکهێناوە، كه ئەم هەوڵە هاوبەشە رۆڵێکی کاریگەری لە ئاڕاستەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە دژی تیرۆریستان هەبوو. خودی مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بەشێوەیەکی مەیدانی لەبەرەکانی جەنگ ئامادەبوو و بەشداری لە سەرپەرشتکردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردووە.
- دامەزرێنەر و سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستانه له دهۆك، كه له دیسه‌مبه‌ری 2013 دا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دانا.
- 3/ 12/2018 لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەربژێر کرا.
- 11/ 6/2019 وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی گشتی ٣٠/٩/٢٠١٨ لەلایەن فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناوی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرا و لە دەنگدانێکی راستەوخۆدا بە دەنگی (٨٩)پەرلەمانتار لە ئامادەبوونی (٩٧) پەرلەمانتار بووە بەربژێر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- 12/ 6/2019 بە فەرمانی هەرێمی ژمارە( ١ی ساڵی ٢٠١٩) لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردرا.
- خێزانداره و خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێكه بەناوەکانی ( یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران)
- شاره‌زایی ته‌واوی له نووسین و خوێندنه‌وه و قسه‌كردن به زمانه‌كانی (كوردی، فارسی و ئینگلیزی) هه‌یه و له زمانی عه‌ره‌بیش تێده‌گات.
- لە بواری هونەری و وەرزشی شارەزایی لە شێوەکاری و ئەسپ سواری و مەلەوانی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە