پەیامی کورد... ئێران بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکات
وەزیری نەوتی ئێرانەوە بڵاویانکردەوە، سەرەڕای بەردەوامیی سزاکانی ئەمریکا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە وڵاتەکەدا تا کۆتایی مانگی ئەیلول دەگاتە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
میدیا فەرمییەکانی ئێران ئەمڕۆ لە زاری جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێرانەوە بڵاویانكردهوه، "بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێستامان 3 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، تا کۆتایی مانگی ئەیلولیش بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران کشایەوە، هەروەها سزاکانی بەسەر تاراندا سەپاندەوە، کە لە ساڵی 2021دا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ مامناوەندی 2.4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزی.
ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی لە یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا تێپەڕیوە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن بە چین پاڵپشتی دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە