ئەردوگان سەردانی وڵاتانی كەنداو دەكات

ئەردوگان سەردانی وڵاتانی كەنداو دەكات

پەیامی کورد... ئەردوگان سەردانی وڵاتانی كەنداو دەكات

سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی گەشتێكی بۆ سێ وڵاتی كەنداودا دەگاتە سعودیە، لەكاتێكدا هەوڵ دەدات سەرنجی وڵاتانی جیهان بۆ وەگەڕخستن لە وڵاتەكەیدا ڕابكێشێت.

بڕیارە لە شاری جددەی سەر دەریای سوور (رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆكی توركیا چاوی بە شا سەلـمان و موحەمەدی كوڕی سەلـمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە بكەوێت، پێش ئەوەی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا بچێتە ئیمارات و قەتەر.

ئەردوگان پێش ئەوەی ئیستەنبوڵ بەجێبهێڵێت وتی : لەماوەی سەردانەكانماندا كارنامەی سەرەكیمان چاڵاكییە هاوبەشەكانی وەبەرهێنان و بازرگانی دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتانە لەماوەی داهاتوودا.

وتیشی : بازرگانی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی كەنداو لە (1.6) ملیار دۆلارەوە بۆ نزیكەی (22) ملیار دۆلار لە ماوەی (20) ساڵی ڕابردوودا زیادیكردووە.

ئەردوگان ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ئەو كۆڕبەندە بازرگانیانەی كە ڕێكدەخرێن، بەدوای ڕێگەیەكدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی ئەم ژمارەیە زۆر زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین.

ئەم سەردانە دووەم سەردانییەتی بۆ سعودیە لە دوای نزیكبوونەوەی ئەم دواییەی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەهۆی كوشتنی ڕۆژنامەنووس (جەمال خاشقچی) لە ساڵی (2018) لەناو كونسوڵخانەی سعودییە لەئیستەنبوڵ تێكچووە.

ئەمەو بڕیارە ئەردوگان پاش گەشتەكەی بۆ وڵاتانی كەنداو سەردانی باكوری قوبرسیش بكات كە توركیا لە ساڵی (1974) دەستیبەسەردا گرتووە، ئەم هەنگاوانەشی دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی دێت لە مانگی پێنجدا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە