پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی لیژنە هەمیشەیییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆ ببێتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە 8-2-2022 حاکم زاملیی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی لیژنە هەمیشەیییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆ دەبێتەوە و پێشنیازێکیش هەیە کە لیژنەی نەزاهە بدرێت بە فراکسیۆنە ئۆپۆزیسیۆنەکان.

هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی سۆمەریە نیوز ڕاگەیاندووە، "دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشنیازیان کردووە لیژنەی نەزاهە بدرێتە فراکسیۆنە ئۆپۆزیسیۆنەکان".

ئاماژەی بەوەش داوە، " لە هەموو وڵاتانی جیهاندا ئەرکی چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەکەوێتە ئەستۆی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە