پەیامی کورد ... کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەربارەی هەبوونی هێزی سەعوودی لە بنکەی سەربازی " التاجی " ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
فەرماندەی کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە دەربارەی هەبوونی هێزی سەعوودی لە بنکەی سەربازی " التاجی " لە باکووری پایتەخت ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرتیپ " تەحسین ئەلخەفاجی " ووتەبێژی کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ووتووێژێکی فەرمیدا ڕایگەیاند : هەندیک لە ئاژانسەکانی هەواڵ ، هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە لەو هەواڵەدا دەرچوونی هێزەکانی سەعوودی لە بنکەی ئاسمانی ئەلتاجی ڕاگەیندرا کە ئەم جۆرە هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و درووست نیە .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە : تەنیا هێزێ کە لە بنکەی التاجی بوونی هەیە هێزەکانی ئەمنییەتی عێراق ە . پێشتر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم بنکەیەدا بوونیان هەبوو کە ئەوان لە مەراسمێکی فەرمی دا جێگای خۆیان بە هێزە ئەمنییەتیەەکانی عێراق دا .
ووتەبێژی کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە کۆتایی دا ووتی : جارێکی دیکە جەخت دەکەمەوە کە هیچ هێزێک جگە لە هێزەکانی عێراق لە بنکەەی التاجی بوونیان نییە . داوا لە میدیاکان دەکەم کە لە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکان بە باسێ ئاگادار بن .
جێگای ئاماژەدانە میدیاکانی عێراقی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاند کە بەشێک لە هێزەکانی عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە بنکەەی التاجی پاشەکشەیان کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە