شانەی راگەیاندنی ئەمنی زانیاری لە بارەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدر بڵاوكردەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی زانیاری لە بارەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدر بڵاوكردەوە

پەیامی کورد … شانەی راگەیاندنی ئەمنی زانیاری لە بارەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدر بڵاوكردەوە

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دانپێدانانی تۆمەتبارانی ئەنجامدانی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدری لە بەغدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانە سەر بە دوو تۆڕی تیرۆریستین كە پلانیان داڕشتبوو بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەی زیاتر لە رۆژانی جەژندا.

 

 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیێندراوێكدا باسی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كردووە، دەڵێت، "ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ دوو تۆڕی تیرۆریستی لە كەركووك و ئەنبار دەستگیر كرد كە لە 19ی ئەم مانگەدا تەقینەوەكەی ناوچەی سەدریان ئەنجامدا".

 

راشیگەیاندووە، ئەو دوو تۆڕە كە لە پێنج كەس پێكهاتوون، پلانیان داڕشتبوو بۆ پاڵپشتیكردنی ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوە بۆ ئەوەی تەقینەوەی زیاتر لە ناوچەی باب ئەلشەرقی و چەند ناوچەیەكی دیكە لە بەغدا و پارێزگاكان ئەنجامبدەن لە چوارچێوەی بەناو (هێرشی جەژن) بۆ بەئامانجكردنی خەڵكی بێتاوان، بەڵام ئاژانسەكە توانی شكست بە پلانەكانیان بهێنێ و رەوانەی دادگەیان بكات بۆ ئەوەی بە سزای دادپەروەرانە بگەن."

 

 پێشتر مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردبوو: سەرجەم ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی بازاری وحێلاتی ناوچەی سەدر دەستگیركراون و سەرجەمیان رووبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكارێكی تاوانبار".

 

 هەفتەی رابردوو بە هۆی تەقینەوەیەكەوە لە بازاڕی وحێلاتی ناوچەی سەدری بەغدا زیاتر لە 30 كەس كوژران و 50 كەسیش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە