سەرۆكی كۆریای باكوور بەڵێنێكی گرنگ بەجیهان دەدات

سەرۆكی كۆریای باكوور بەڵێنێكی گرنگ بەجیهان دەدات

بەگوێرەی بەیانناامەیەکی كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆریای باشوور، كە مانگی داهاتوو سەرۆكی كۆریای باكوور بەڵێنێكی گرنگ بەجیهان و مرۆڤایەتی دەدات.

كۆشكی شین لە بەیاننامەیەكدا، بڵاویکردووەتەوە، کە لە كۆبوونەوەی كیم جۆنگ ئون سەرۆکی كۆریای باكوور و مون جای ئین سەرۆکی کۆریای باشوور، ئەو بەڵێنە دراوە.

ئاژانسە هەواڵییەکانی كۆریای باشووریش ئاشکرایانکردووە، کە كیم جۆنگ ئون لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، کۆریای باکوور سەكۆی تاقیكردنەوە ناوكییەكانی بە بەرچاوی هەموو جیهان و مرۆڤایەتی، تێك دەدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە كیم جۆنگ ئون رایگەیاندبوو، كە لە بری تاقیكردنەوە مووشەكی و ناوكییەكاندا، ئیدی هەوڵی گەشەپێدانی ئابووریی و ئاشتیی وڵاتەكەی دەدات.

جێی ئاماژەیە، (٢٧)ی ئەم مانگە، سەرۆكی كۆریای باكوور بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ناو خاكی كۆریای باشوور و لەلایەن مون جای ئینی سەرۆكی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەشدا، هەردوو سەرۆک رێككەوتن لەسەر كۆتایی هێنان بەشەڕ و ناكۆكییەكانیان، كە لەئەنجامی ئەو شەڕەدا، هەردوو بەشی باكوور و باشووری نیمچەدوورگەی كۆریا، بوونە دوو وڵاتی جیاواز.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە