كۆریای باشوور، بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەکات بۆ ووڵاتەکەی

كۆریای باشوور، بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەکات بۆ ووڵاتەکەی

پەیامی کورد   ...     لە كۆبوونەوەیەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا لەگەڵ شاندێكی كۆریای باشوور بە سەرۆكایەتی هان بیۆنگ دوو، ڕاوێژكاری سەرۆكی كۆریای باشوور بۆ كاروباری دەرەوە، شاندی میوان پیرۆزبایی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران ‌و خەڵكی كۆریایان بە‌ نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆستایەتی خەڵك و حكوومەتی كۆریای باشووریان بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و هیوای زیاتر پێشخستنیان لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێناندا بۆ هەرێمی كوردستان خواست، هەروەها پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانیان لە هەموو بوارەكاندا بەرز نرخاند.

لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/7/2019 لە هەولێر بەڕێوە چوو، شاندی میوان بانگهێشی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد لە دەرفەتێكی گونجاودا سەردانی كۆریای باشوور بكات.

لای خۆیەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان جیا لە پێشكەشكردنی پوختەیەك دەرباری دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان، سوپاسی پیرۆزبایی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و خەڵكی كۆریای باشوور و داوەتكردنی بەڕێزیان بۆ سەردانی كۆریا كرد و دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشووری لە هەموو بوارەكاندا دووپات كردەوە، كە لە كاتی بوونی هێزەكانی زەیتوون و ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی كۆریای باشوور لە هەرێم دروست بوون و هاوكاری و پڕۆژەی خزمەتگوزارییان پێشكەش بە خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە