سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوایەک ئاراستەی سەرۆککۆماری ڕووسیا دەکات

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوایەک ئاراستەی سەرۆککۆماری ڕووسیا دەکات

پەیامی کورد    ...    سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوایەک ئاراستەی سەرۆککۆماری ڕووسیا دەکات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە مۆسکۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : بۆریس جانسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کرد، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ووڵاتانی جیهان، کە لە چواری مانگی داهاتوو بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، " کۆبوونەوەکە تایبەتە بە کۆکردنەوەی پێداویستییەکانی پەرەپێدانی واکسەنی دژە کۆرۆنا و گەیاندنی واکسەنەکە بەو نەخۆشانانەی کە پێویستیان پێیەتی لەسەرتاسەری جیهاندا".
لەلایەکی دیکەوە دیمیتری پیسکۆڤ، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، " پووتین داوایەکی لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانی ووڵاتەکەی پێگەیشتوە، بەڵام بریاری کۆتای سەرۆکی رووسیا دەربارەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکەدا دواتر ڕادەگەێندرێت .

هاوکات، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبەرسۆس، بەڕێوبەری رێکخراوی تەندرووستی جیهانی بڵاویکردەوە، "بەشداری لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی جیهان دەکات کە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ پەرەپێدانی واکسەنی کۆرۆنا ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆنسن ئەنجامداوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە، بەریتانیا و گەلەکەی پاڵپشتی لە رێکخراوەکەیان دەکەن.

تا ئێستا ڤیرووسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ٢١٣ ووڵات و هەرێمی جیهاندا بڵاوبوەتەوە، لەسەرتاسەری جیهاندا پێنج ملیۆن و ٧١٦ هەزار و ٦٢١ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ژمارەی مردوانی ڤیرووسەکەش گەیشتوەتە ٣٥٢ هەزار و ٩٥٦ کەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە