سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای ئێران هەڕەشەی لەنێوبردنی ئیسرائیل دەکات

سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای ئێران هەڕەشەی لەنێوبردنی ئیسرائیل دەکات

پەیامی کورد… سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای ئێران هەڕەشەی لەنێوبردنی ئیسرائیل دەکات

"حوسێن تایب" سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوکارانی، هەڕەشەی لەنێوچونی ئیسرائیل کرد و وتی ئەو وڵاتە جێژنی ٨٠ ساڵەی خۆی ناگرێت و لەنێو دەچێت.

"تایب" وێڕای ئەوەی کە پێی وایە ئیسرائیل لەنێو دەچێت، وتی: "هێژموونیی ئامریکا هەتا ڕادەیەکی زۆر دابەزیوە".

دوو مانگ دوای ڕێکەوتنی ناوەکیی ڕێژیمی ئێران و گرووپی ١+٥ لە ١٨ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بە قسەی خۆی پێشبینیی کردبوو بەڵام لە ڕاستیدا هەڕشەی کردبوو: "ڕێژیمی سەهیۆنیستی ٢٥ ساڵی دیکە بوونی نابێت و بۆ هەمیشە لە ڕووی نەخشەی جوغرافیای جیهان دەسڕدرێتەوە".

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەڕەشەی لەنێوبردنی ئیسرائیلیان کردووە و لە بەرانبەریشدا بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە بۆ پاراستنی خەڵک و وڵاتەکەیان لە هیچ کردەوەیەک دژی ئێران سڵ ناکەن و بەرگری لە خۆیان دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە