پەیامی کورد ... سبەی بڕیارێکی نوێ لە سەر کۆچبەران دەدرێت
بڕیارە سبەی پێنجشەممە نێردەی باڵای ئاسایش و سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی یوونان و وەزیری بەرگری ئەو ووڵاتە کۆبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مەترسیەکانی ڕەوانەکردنی بەشێکی دیکەی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ ووڵاتانی ئەورووپا.
بەپێی هەواڵێکی العربییە ، سبەی پێنجشەممە جۆزێپ بۆریل، نێردەی باڵای ئاسایش و سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەردانی یوونان بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مەترسییەکانی ناردنی شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران لەلایەن توکیاوە بۆ ووڵاتانی ئەورووپا، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان و وەزیری بەرگری ئەو ووڵاتە کۆدەبێتەوەو.
وابریارە گفتوگۆکانی نێوان یەکیتی ئەورووپا و یوونان لەبارەی دۆسییەی کۆچبەران و داهاتووی رێککەوتننامەی نێوان بڕۆکسڵ و ئانکارا کە ساڵی ٢٠١٦ لەبارەی پرسی کۆچبەرانی نێوانیان گرێدرابوو بەڕێوەبچێت.
٢٨ی شوباتی ئەمساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بریاریدا بە کردنەوەی سنوورەکانی لەگەڵ ووڵاتانی ئەورووپا، بەوەش شەپۆلێکی کۆچبەران لە رێگەی سنوورەکانی نێوان تورکیا و یوونان خۆیان گەیاندە ووڵاتانی ئەورووپا.
ئەمە لەکاتێکدابو تورکیا لەساڵی ٢٠١٦ دا، رێککەوتننامەی لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا واژووکردووە، کە بەپێی رێککەوتننامەکە تورکیا پابەندە بە رێگرییکرن لەو پەنابەرانەی کە دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ سنوورەکانی ئەورووپا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە