پەیامی کورد... شارەزایەكی كەشناسی: زەوی گەرمترین مانگی حوزەیرانی خۆی تۆماركرد
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: بەپێی پێشبینییەكانی پلەی گەرمی ساڵانەی جیهانی NCEI، ئەگەری زیاتر لە 99% هەیە كە ساڵی 2023 لە ڕیزبەندی 10 گەرمترین ساڵی تۆماركراودا بێت .
ئاراس_جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: تێكڕای پلەی گەرمی ڕووی جیهانی (وشكانی و زەریاكان) لە مانگی حوزەیران ١.٠٥ پلەی سەدی لە سەرووی تێكڕایەوە بووە، كە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ وەك گەرمترین مانگی حوزەیرانی زەوی تۆماركراوە و بە رێژەی ٠.١٣ پلەی سەدی) گەرمتر بووە لە ژمارەی پێوانەیی پێشوو كە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا تۆماركرابوو.
ئەوەشی خستەڕوو: هەروەها مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ) ٤٧هەمین مانگی لەسەریەك و ٥٣٢هەمین مانگی لەسەریەك بوو كە پلەكانی گەرما لە سەرووی تێكڕای سەدەی بیستەمەوە بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ سێیەم مانگ لەسەریەك پلەی گەرمی ڕووی زەریاكانی جیهان بەرزترین ئاستی تۆماركرد، چونكە بارودۆخی لاوازی ئێل نینۆ كە لە مانگی ئایاردا سەریهەڵدا لە مانگی حوزەیران بەردەوام بوو لە بەهێزبوون. لە ئاستی جیهانیدا، مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد بۆ بەرزترین ناتەواوی مانگانەی پلەی گەرمی ڕووی دەریا لە هەر مانگێكدا لە تۆماری كەشوهەوای NOAA.
وتیشی: بەپێی پێشبینییەكانی پلەی گەرمی ساڵانەی جیهانی NCEI، ئەگەری زیاتر لە 99% هەیە كە ساڵی 2023 لە ڕیزبەندی 10 گەرمترین ساڵی تۆماركراودا بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە