پەیامی کورد... شارەزایەكی كەشناسی: تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە
شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی ھاتنی شەپۆلێكی نوێی بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە ڕایدەگەیەنێت: پێشبینی ئەكەین تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ لەناوچەجیاجیاكانی باكوری باكوری رۆژئاوای سعودیە و شام و عێراق دەستپێبكاتەوە.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: بەھۆی دووبارە ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەكی گەرمی شێدار و بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی ساردی سەرەوە لەسەر رۆژئاوای ناوچەكە لەكۆتای ئەم مانگە پێشبینی ئەكەین تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ لەناوچەجیاجیاكانی باكوری باكوری رۆژئاوای سعودیە و شام و عێراق دەستپێبكاتەوە لەگەڵ چالاكبوونی ھەورە تریشقەی توند.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە ھۆشداری ئەدەین لەو ماوەدا ئاگاداری كەوتنەوەی ئاگر بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە