پەیامی کورد... شارەزایەكی بواری كەشناسی: دیاردەی مانگ گیران ڕوودەدات
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: لە كۆتایی ئەم مانگەدا مانگ گیران روودەدات و ماوەكەشی لە هەرێمی كوردستان چوار كاتژمێر و 24 خولەك و 37 چركە دەبێت و هەرێمی كوردستان بەمانگگیرانی سور لێ دەرئەكەوێت.
سالار حاجی عەلی شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: وا چاوەڕوان دەكرێت شەوی شەممە لە سەر یەك شەممە، لەبەرواری 28/10/2023 بۆ 29ی مانگ ، مانگگیران ڕووبدات و ئەو ناوچانەی كە لانیكەم هەندێك بەش لە مانگگیرانەكە دەبینن: ئەوروپا، ئاسیا، ئوسترالیا، ئەفریقا، ئەمریكای باكوور، زۆربەی ئەمریكای باشوور، زەریای هێمن، ئەتڵەسی، زەریای هیندی، جەمسەری باكوور، جەمسەری باشوور لە هەندێك كیشوەری وڵاتان بە مانگگیرانی (Penumbra) دەبینرێت و لە هەندێكی تری وڵاتان بەتایبەت هەرێمی كوردستان بەمانگگیرانی سور لێ دەرئەكەوێت.
وتیشی: لە سەدا 12٪ بە (Umbra) وە بە مانگگیرانی Penumbra كە سەدە 88٪ دەبینرێت كە هەست بەبینینی مانگگیرانی نیمچەی دەكرێت و هاوكات بە چاوی ئاسایی هەستی پێ دەكرێت و شەوی شەممە لە سەر یەك شەممە لە بەرواری 28/10/2023 بۆ 29ی مانگ، مانگگیران لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات، واتە شاری سلێمانی و شاری هەڵەبجەو شاری كەركوك و شاری هەولێرو شاری دهۆك ، مانگگیران لەسەر ئاستی پایتەخت لەكات ژمێر( h21:01:48s ) دەچێتە ناو( Penumbra) دواتر لەكات ژمێر (h22:35:25s )مانگگیران دەست پێ دەكات دەچێتە ناو (Umbra) لەكات ژمێر (h23:14:05s ) ناوەڕاستی مانگگیران دەبێت بەشەكی دەبێت كە لە سەدە 12٪ بەڕەنگی سوری دەبینرێت لە كات ژمێر (h23:52:40s )كۆتای بە مانگگیران دێت لە ناو (Umbra) دەر ئەچێت، واتە(h01:17:15s) یەك كاتژمێر و 17خولەك و 15چركە مانگگیران لەسەدە12٪ لەناو (Umbra) دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە