پەیامی کورد ... سلۆڤاکیا : گەمارۆی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا ، ئابووری ئەورووپا لەناو دەبات
کارۆڵ جالیک ، وەزیری ووزەی سلۆڤاکیا ڕایگەیاند : گەمارۆی هاوردەی نەوت لە ڕووسیاوە ئابووری ئێمە و ئەورووپا لە ناو دەبات و بە شێوەیەکی بەرفراوان زەرەر و زیان لە نەوتی پیویستی سلۆڤاکیا ، نەمسا ، چیک و تەنانەت خودی ئۆکراین دەدات .
هەروەها جانێت بلین ، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ووتی : بەرنامەی یەکیتی ئەورووپا بۆ پچڕاندنی هاوردەی نەوت لە ڕووسیاوە لەوانەیە هۆکاری زیادبوونی بێوێنەی نرخی نەوتی جیهانی بێت بەڵام ئەمریکا بۆ هاوکاری لەگەل ئەورووپا بە مەبەستی دەستەبەرکردن و متمانەی هاوردەی باشتری نەوت پێداگرە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە