پەیامی کورد... ئیسرائیل، لە ڕووداوێکی تەقە کردندا ١٠ کەس بوونە قوربانی
ڕووداوێکی تەقەکردن لە شاری تەلئەبیب لە پایتەختی ئیسرائیل ڕوویدا و ئامارە سەرەتاییەکان باس لە کوژران و برینداربوونی ١٠ کەس دەکەن.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە تەقەکردنەکە لە سێ شوێنی جیاوازی پایتەخت بووە و پۆلیسی ئیسرائیلیش دەڵێت تەقەکەرەکە یەک کەس بووە و بەهۆی تەقەکانییەوە ٢ کەس کوژراون و ٨ی تریش برینداربوون.
دوای ڕووداوەکەش لێپرسراوانی پایتەخت داوایان لە هاووڵاتییان کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا ئەو کاتەی دۆخەکە کۆنترۆڵ دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە