پەیامی کورد … ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سوریای بوردمان کرد
سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سووریا بۆردومان دەکات و ژمارەیەک چەکداری رژێمی سووریا کوژراون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی سەر بە رژێمی سووریا، درەنگانی شەوی سێشەممە 8-6-2021، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکیان لە ناوەڕاست و باشووری سووریا، بۆردومان کردووە.
رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: بەهۆی بۆردومانەکانەوە، پێنج سەرباز و سێ چەکداری میلیشیاکانی سەر بە رژێمی سووریا کوژراون.
سانا ئاماژەی بەوە کردووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریایان بۆردومان کردووە.
هەرچەندە سانا ئاماژەی بە ناوی شوێنە بۆردومانکراوەکان نەکردووە، بەڵام رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە شوێنە بۆردومانکراوەکان کەوتوونەتە پارێزگای حمس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە