پەیامی کورد ... تێکشکانی فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە دەستی چەکدارانی یەمەن .
سەرتیپ یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە تێکشکاندنی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شناسایی ئەمریکی هەواڵی دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم فڕۆکەیە لە جۆری RQ-20 لە سەر ئاسمانی ناوچەی " حرض " لە نزیکی ناوچەی " جیزان " لە عەرەبستانی سەعوودی تێکشکاوە .
یەحیا سەریع هەروەها ووتی کە فیلم و وێنەی ئۆپراسیۆنی تێکشکاندنی ئەم فڕۆکەیە کە بە دەستی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش و کۆمیتەکانی خەڵک ەوە ئەنجام دراوە لە بەرد دەستدایە .
RQ-20 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەستی ئەمریکییە کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری و گەشت لێدانی هەیە و پەیوەستە بە کامێرای گەرمایی و ئێلێکترۆ ڕووناکی یەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە