كەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

كەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

پەیامی کورد … كەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە دروست بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویكردووەتەوە، ئێستا لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تەم درووست بووە.

رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی كەمبونەوەی مەودای بینین بۆ خوار یەك كیلۆمەتر، پێشبینیش دەكرێت تاوەكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە كاریگەریەكەی كەم ببێتەوە.

رۆژی هەینی بارانێكی زۆر لە چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان باری و بووە هۆی دروست بوونی لافاو و بەهۆیەوە لە شاری هەولێر 12 كەس خنكان و زەرەر و زیانێكی مادی زۆریشی لێكەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە