تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٦٠ میلیۆنی تێپەڕاند

تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٦٠ میلیۆنی تێپەڕاند

پەیامی کورد ... تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٦٠ میلیۆنی تێپەڕاند

 

بەگوێرەی پێگەی “worldometers” كە تاكە سەرچاوەی فەرمییە بۆ ڕاگەیاندنی ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم، تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە، 60 ملیۆن و 126 هەزار و 931 كەس.

 

كۆی گشتیی ئەو كەسانەشی كە بە هەمان هۆكار مردوون گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 415 هەزار و 239 كەس لە جیهاندا.

 

بەگوێرەی هەمان پێگە، ئەمریكا لە ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانە لەڕووی توشبوون بە كۆرۆنا كە ژمارەی توشبوون تیایدا گەیشتووەتە 12 ملیۆن و 956 هەزار و 783 كەس، هەروەها لەو وڵاتە تا ئێستا 265 هەزار و 943 كەس بەهۆی كۆرۆناوە مردوون.

 

سەبارەت بە دواین ئاماری عێراقیش كە ڕیزبەندی 20ی وڵاتانی گرتووە ئەوە خراوەتەڕوو، 539 هەزار و 749 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 12 هەزار و 31 كەسیش بە كۆرۆنا مردوون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە