پەیامی کورد ... ٣٧ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٨٠٦ تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لەو ماوەیەدا، ٣٧ تووشبووی پەتای کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست داوە. ئەم ئامارە هەرێمی کوردستان لە خۆ ناگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە