پەیامی کورد ... عێراق / ٣٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سی هەزار و ١٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٣٤٧ تووشیووی نەخۆشییەکەش چاک بوونەتەوە.
بە پێی ئەو بەیانیە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست داوە.
"٣٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە و بەمش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە عێراق بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە نۆ هەزار و ٣٤٧ کەس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە