پەیامی کورد … ٣٠ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕای گەیاند لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حەفت هەزار و ٥٦١ تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار كردووە، لەگەڵ مردنی ٣٠ كەسی تووشبوو بە پەتاكە.
بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە شەش هەزار و ٥١٥ تووشبووی پەتاكە چاک بوونەتەوە.
هەروەها تا ئێستا لە عێراقدا ٢١٥ هەزار و ٨٠١ کەس پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە