وردەکاری ڕێکەوتنی نوێی گازیی ئێران و عێراق ئاشکرا کرا

وردەکاری ڕێکەوتنی نوێی گازیی ئێران و عێراق ئاشکرا کرا

پەیامی کورد... وردەکاری ڕێکەوتنی نوێی گازیی ئێران و عێراق ئاشکرا کرا

وەزارەتی کارەبای عێراق وردەکاری ڕێکەوتنی نوێی گازیی وڵاتەکەی و ئێرانی سەبارەت بە هاوردەی گاز و میکانیزمی پێدانی پارەکەی ئاشکرا کرد.

ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند کە ڕێکەوتنەکەی پێشووی عێراق و ئێران سەبارەت بە هاوردەی گاز بەم شێوازە بووە کە عێراق لە وەرزی زستان بڕی 50 ملیۆن مەتری سێجا و لە وەرزی هاوین بڕی 70 ملیۆن مەتری سێجا گاز لە ئێران هاوردە بکات.

ئەحمەد عەبادی وتیشی، ئێران لەم ماوەی ڕابردوو بڕی گازی هەناردەکراوی خۆیی بۆ عێراق بە شێوازی بەرچاو دابەزاند و ئەو ڕێژەیە گەیشتە 8.5 ملیۆن مەتری سێجای ڕۆژانە و ئەمەش گوشارێکی زۆری خستە سەر وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا و هەندێک لەوان بە هۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە چالاکییەکانیان ڕاگیرا.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق باسی لەوەشکرد، لە دانوستانەکانی ئەم دوایییە لەگەڵ ئێران ڕێکەوتن کرا کە ڕێژەی هەناردەی گازی ئەم وڵاتە بۆ عێراق لە 8 ملیۆن مەتری سێجای ڕۆژانە بگاتە 30 ملیۆن مەتری سێجا، ئەگەرچی ئەم ڕێژەیەش پێداویستییەکانی عێراق پڕ ناکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی درێژەی هەیە تا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی هاوردەی گاز و میکانیزمی پێدانی پارەکەی لە ماوەی سێ ساڵەدا ڕێکەوتنی تەواو بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە