هێرشێکی دیکە کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان

هێرشێکی دیکە کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان

پەیامی کورد ... هێرشێکی دیکە کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان

 

بۆمبێکی دیکە بە کاروانێکی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری بەغدا تەقییەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، کە شەوی دووشەممە ٢١ی ئەیلوول. بۆمبێکی چێندراو لە نێوان شارۆچکەکانی بەلەد و دوجێل لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری بەغدا، تەقیوەتەوە.

بۆمبەکە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی کردووەتە ئامانج و زیانێکی ماددیی زۆری بە کاروانەکە گەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە