شەش رۆژە ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتۆتەوە

شەش رۆژە ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتۆتەوە

پەیامی کورد... شەش رۆژە ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتۆتەوە

گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەلایەن ئێرانەوە مەترسییەكی گەورەی لەسەر ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارۆچكەی قەڵادزێ دروستكردووە، هاوكات زیانی گەورەشی بە كەرتی كشتوكاڵی سنوورەكە گەیاندووە.

لێپرسراوی پڕۆژەی ئاوی خاس دەڵێت: گرتنەوەی ئاوی ڕووبارەكە هەڕەشەیەكی جددییە لەسەر هەموو هەرێمی كوردستان.

ماوەی شەش ڕۆژە ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتۆتەوەو ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەری بۆ سەر ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارۆچكەی پشدەر هەیەو هەروەها كێشەی بۆ حەوزی ماسی، مەڕو ماڵات و كشتوكاڵیش دروستكردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە