لاڤرۆڤ : ڕووسیا لە ئێدلیب پاڵپشتی ئەرتەشی سووریا دەکات

لاڤرۆڤ : ڕووسیا لە ئێدلیب پاڵپشتی ئەرتەشی سووریا دەکات

پەیامی کورد    ...   لاڤرۆڤ : ڕووسیا لە ئێدلیب پاڵپشتی ئەرتەشی سووریا دەکات

سرگێی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : مۆسکۆ لە ئێدلیب پاڵپشتی لە دەوڵەتی سووریا دەکات کە تەنیا خەریکی ووڵامدانەوەی جووڵەکانی تورکیان .

سرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی میدیایی دا ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە ئێدلیب پاڵپشتی لە ئەرتەشی دەوڵەتی سووریا دەکات و ئەرتەشی سووریا تەنیا ووڵامی جووڵەکانی دژبەرانی خۆی دەداتەوە

لاڤرۆڤ هەروەها ڕایگەیاند هێشتا خەتی ئەمنییەتی لە ناوچەی ئێدلیب درووست نەکراوە . جگە لەمەش ، بە ئامانج گرتنی بنکەکانی ئەرتەشی سووریا و شوێنی نا سەربازی و هەوڵ بۆ هێرش کردنە سەر بنکەی هێزی ئاسمانی حۆمەیمیم بەردەوامە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە : هێزە چەکدارەکانی سووریا لە سەرپێداگری دووبارەی خۆیان لە سەر ڕێکەوتنیان سەبارەت بە ڕێکەوتنە سەرەکییەکانی ئێدلیب ، لەوانەش ڕێکەوتننامەی ئاگربەس ، بەو جۆرە لە جم جووڵ و هێرشانە کە جێگای قەبووڵ کردن نییە ووڵام دەدەنەوە

لاڤرۆڤ هەروەها لە بەردەوامی دا ووتی : " ئێمە لەم بابەتەدا پاڵپشتی لەوان دەکەین " .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە