پەیامی کورد ... ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هێند ٦٧٠ هەزار کەسی تێپەڕاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی ، دەرمان و کەم ئەندامانی هیند ، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە شەوانە ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٤.٨ هەزار کەس زیاتر بووەو وبە ٦٧٣ هەزار و ١٦٥ کەس گەیشتووە .
بە پێی بەرئاوەردەکانی زانکۆی جۆن هاپکینز ، هێند لە بابەتی ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا بە پێگەی سێهەم لە جیهان نزیک دەبێتەوە و لەگەڵ ڕووسیا لە هەژماری تووشبووان تەنیا ٣٩٩ کەس جیاوازی یان هەیە .
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی هێند لە ئێستادا ، ٢٤٤ هەزار و ٨١٤ کەس لەم ووڵاتەدا لە ژێر چاودێری و دەرمان دان ، ٤٠٩ هەزارو ٠٨٢ کەس چاکبوونەتەوە ٦١٣ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گیان یان لە دەستداوە
جێگای ئاماژەدانە سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە ڤیرووسی کۆرۆنا بەرپرسانی هیند لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا بە قۆناغی دووهەم دەرچوون لە قەرەنتینە یان ڕاگەیاند .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە