کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا و براکەشی بریندار کرا

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا و براکەشی بریندار کرا

پەیامی کورد... کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا و براکەشی بریندار کرا

شەوی شەممە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ماڵتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی یوونسی و سەعدوڵڵا یوونسی ٢٥ ساڵە خەڵکی گوندی گڵە سوورە بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە گوازراونەتەوە و سەعدوڵڵا کە پشتی پێکراوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها عەلی لاقی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. جێگای ئاماژەیە کە سەعدوڵڵا کە کوژراوە سێ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە کە برای یەکتری بوون، هەر دوویان خێزاندارن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە